ساڵی ١٨٦٣ـیە، ئەمستەردام ڤاڵن دەگەڕێتەوە بۆ "فایڤ پۆینس" لە نیو یۆرک، لە ئەمریکا. بەدوای تۆڵەسەندنەوەدا دەگەڕێت لە بکوژی باوکی کە بە بیڵی قەساب ناسراوە. لەو سەردەمەدا ئەمریکا دەیناڵاند بەهۆی ململانێی مەدەنی ناوخۆییەوە ئەمەش بەهۆی ئەو هەموو تیرە و هۆزانەی کە لەدوای دامەزراندنی ئەمریکا لەساڵ ١٧٧٦ ڕویان کردبووە ناوچەکە و یەکیان گرتبوو، هەریەکەیان باندێکی سەربەخۆی دانابوو. وە زۆر ناکۆک بوون لەگەڵ یەکتریدا. وە هەردوو کۆمەڵەی “کەروێشکە مردووەکان” و “ڕەسەنەکان” لە جەنگێگی بەردەوامدان بۆ بەزاندنی یەکتری و حوکمڕانیکردنی شارەکە.