هەرزەکارێک بەناوی (سام وێتویکی) لە جەنگێکی کۆنی نێوان دوو کۆمەڵەی (گۆڕدراوەکان) تێوەدەگلێت، بەناوەکانی ئۆتۆبۆتەکان و دێسێپتیکۆنەکان سام چاویلکەیەکی لەلایە بۆ گەیشتن بە وزەیەکی بێهاوتا بەناوی (ئۆڵ سپاڕک) لەسەر شێوەی شەشپاڵووێک کە (ئۆتۆبۆتەکان) هەوڵدەدەن لە (دێسێپتیکۆنەکان)ـی دووربخەنەوە