...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

باسی ژیانی ساڵێکی خێزانیکی ئاست مامناوەند دەکات لە ساڵی ١٩٧٠ لە شاری مەکسیک

Roma (2018)

Spanish,Mixtec,English,Japanese,German,French,Norwegian
135 خولەك
21 Nov 2018
imdb7.7
metacritic96%
ژانەر دراما
هەڵسەنگاندن R
بۆ تەمەنی سەرو 17 ساڵ گونجاوە دەكرێت دیمەنی خوێناوی و سێكسی لەخۆ بگرێت
بودجە 15 ملیۆن دۆلار
داهات دیاری نەكراوە
بەرهەمهێنان Participant Media
دەرهێنەر Alfonso Cuarón
1,742
Roma kurdish poster
تەكنیك
وەرگێڕان
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

فیلمێکی ماندووکەر و تاقەت پڕوکێنەر، هیچکۆک ئەڵێت دراما ئەوەیە کە ڕووداوەکانی هەر ژیانی ڕاستی بن بەڵام بە لابردنی ڕۆتینە ڕۆژانەکان و بێزارکەرەکان، بەڵام ئەمە تا حەددێکی زۆریش ڕۆتینەکانمان نیشان ئەداتەوە و بێزارمان ئەکات، تەقریبەن ساڵ و شتێک پێش ئێستا ئەمەم بینی قەت لەبیرم ناچێت چەند ماندوو و بێزار بووم بە دیاریەوە، زۆر کاتی فیلمەکە بەتاڵە، هیچ لە فیلمەکە ناگۆڕێت ئەگەر دە سانیە دە سانیە بیبیەیتە پێش هیچ فەڕق ناکات بە هیچ شێوەیەک ڕێز لە کاتی بینەر نەگیراوە، بەڵام جگە لە سینەماتۆگرافیەکەی کە یەکێ بوو لەو شتانەی لە فیلمەکەیا بەدڵم بوو ئەوەشی کە ئەمە ڕێک ژیانی واقعە بێ زیاد و کەم وەلەو چیرۆکێک و سیناریۆیەکی وای نەبوو تامەزرۆی دیمەنی دواتر بیت بەڵام ئەمە هەموو ئەو ڕۆتینە بێزارکەرانەن کە ژیانمانی تێدا زیندانی کراوە، ئەم فیلمە بەشی یەکەمی قسەکانی هیچکۆک ئەیگرێتەوە بەڵام بە تێکەڵکردنی ڕۆتینە بێزارکەرانیش واتا بەشی دووەمی قسەکانی ناگرێتەوە، بۆ سەیرکردنی ئەم فیلمە تاقەتێکی زۆر زۆرت لازمە، من لەو جۆرە فۆتۆگرافیە و سینەمای ڕەش و سپیم زۆر خۆش ئەوێت چێژیان لێ ئەبینم بەڵام بەجددی بەدیار  ئەم فیلمەوە زۆر زۆر بێتاقەت و ماندوو بووم هەر نازانم بۆ تەواویشم کرد، زۆر زۆر بێزار ئەبیت بەڵام پێموابێ کاریگەریەکی کرداریی ئەرێنی جێ دێڵێت، پێشم وایە بینین و نەبینینی ئەم فیلمە شتێک نیە مەعریفە و ئاستی تێڕوانینت بۆ سینەما بەرز بکاتەوە شتێکی زۆر پێویست نیە بەڵام بۆ کەسانی زۆر زۆر بە تاقەت بینینی خراپ نابێ

سێرڤەرەكان
سێرڤەر
سێرڤەر
گۆگڵ درایڤ (بێ ڕیکلام)
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
فیلمە هاوشێوەكان